ماكیاژی سووك و خێرا بۆ خانمانی فەرمانبەر

ماكیاژی سووك و خێرا بۆ خانمانی فەرمانبەر

ماكیاژی سووك و خێرا چارەسەری نموونەییە بۆ ئافرەتانی فەرمانبەر، چونكە دەتوانیت لە ماوەی چەند خولەكێكی كەمدا بەكاری بهێنیت، بۆ ئەوەی دیمەنێكی گەش و سرووشتیت پێ ببەخشێت، بەبێ ئەوەی پێویست بكات هەوڵێكی زۆر بدەیت.

• كۆنسیلەر بۆ شاردنەوەی عەیبەكان تەنیا لەو ناوچانەدا دابنێ كە پێویستیانە، وەك ژێر چاوەكان یان لەسەر پەڵە تۆخەكان.

• جێڵی «ڕەنگدار یان ڕوون»ی برۆ بەكار بهێنە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان بە خێرایی، بەبێ ئەوەی پێویست بە هێڵكاری بكات.

• ماسكارای ڕەش یان قاوەیی بەكار بهێنە بۆ ئەوەی درێژی و قەبارە بدەیت بە برژانگت، بەبێ ئەوەی پێویستت بە برژانگی دەستكرد هەبێت.

• سێبەری چاو بە ڕەنگی سرووشتیی وەك بێجی، پەمەیی كاڵ، یان قاوەیی كاڵ بەكار بهێنە بۆ درەوشانەوەی چاوەكان.

• سوراوێكی كرێمی یان پاودەری بە ڕەنگی سروشتیی وەك ڕەنگی قۆخی یان پەمەیی كاڵ بەكار بهێنە، لەسەر ڕوومەتەكان دایبنێ و بە باشی تێكەڵی بكە بۆ ئەوەی دیمەنێكی سرووشتیت دەست بكەوێت.

• شێداركەرەوەی لێوی ڕەنگدار یان سوراوێك بە ڕەنگی سرووشتیی وەك پەمەیی یان نیود بەكاربهێنە.

Top