ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد

ئەكتەری هۆڵیوود و ئەستێرەی سینەمای ئەمریكی (ڤال كیلمەر) لە تەمەنی65ساڵیدا كۆچی دواییكرد,مەرسیدس كیلمەر كچی ئەم ئەكتەرە جیهانییە هەواڵەكەی بە ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ڕاگەیاند و ئاماژەی پێدا كە (ڤال كیلمەر)ی باوكی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ئیلتهاباتی سییەكان كۆچی دواییكرد.

هەروەها (cnn)لە پەیوەندییەكیدا بە خانەوادەی ئەم ئەستێرە جیهانییە,ئاماژەیان پێدا كە لەم ساڵانەی دواییدا ڤال كیلمەر بەهۆی نەخۆشییەكەی ماوەیەك لەكاری فیلم و سینەما دووركەوتەوە بەڵام دواتر ساڵی 2022 بە فیلمی(top gun maverick)گەڕایەوە كاری سینەمایی.

ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد

ڤال كیلمەر لە ساڵی 1959 لە لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا لەدایكبووە,دەستپێكی كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ شانۆ,بەڵام دواتر ڕووی كردە كاری فیلم و سینەما و لە ساڵانی هەشتاكان بە چەند كارێكی كۆمیدیا ناوبانگی دەركرد وەك فیلمی(top secret) ساڵی 1984 و فیلمی(real genius) كە ساڵی 1985 بڵاوكرایەوە,ئەم هونەرمەندە خاوەنی ژمارەیەك كاری سینەمایی سەركەوتووە دیارترین فیلمەكانی بریتین لە فیلمی (willow) كە ساڵی 1988 بڵاوكرایەوە. وە فیلمی سینەمایی(the doors) ساڵی 1991.

-فیلمی(The Super)ساڵی 2017 بڵاوكرایەوە.

-فیلمی(The Birthday Cake)ساڵی 2021 بڵاوكرایەوە.

ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد

هەروەها جیا لە فیلمی (تۆپ گەن ماڤریك) كە شانبەشانی (تۆم كروز)ی ئەستێرەی جیهانی ڕۆڵی گیڕا,لە بەشی سێیەمی فیلمی باتمان بەناونیشانی (batman forever)ڕۆڵی گێڕا كە ڤال كیلمەر پاڵەوانی فیلمەكەیە و ئەم كارە سینەماییەی یەك لە كارە دیارەكانیەتی و هەریەك لە نیكۆل كیدمان و تۆمی لی جۆنز و جێم كاری و درۆو باریمۆر و كریس ئەودۆنیل و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تێیدا بەشدارن.

هەروەها بە ڕۆڵی سەرەكی بەشداربوو لە فیلمی(heat) كە ساڵی 1995 بڵاوكرایەوەو لەم فیلمەدا ڤال كیلمەر شانبەشانی ئەستێرەی سینەمایی رۆبەرت دی نیرۆ و ئال پاچینۆ و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی ڕۆڵی گێڕا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد
ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد
ئەستێرەی سینەمایی (ڤال كیلمەر) كۆچی دواییكرد
Top