هەڵەبجە برینێکی ساڕێژ نەبوو

هەڵەبجە برینێکی ساڕێژ نەبوو

لە3/16یادی ڕۆژێکی کارەساتباری جینۆسایدە لە مێژووی ناوچەکە و جیهاندا، لەم ڕۆژە شومە لەساڵی 1988حکومەتی داگیرکەری بەعس شاری هەڵەبجەی بە چەکی کۆمەڵکوژی کیمیاوی بۆردومان کرد،لە ئەنجامی ئەو ڕەشە کوژیەدا پێنج هەزار لە ژن و منداڵ و گەنج و پیری ئەو شارە بریندارەی سیخناخی ژەهری سیانیدو خەردەل کرد، بەڵێ ئەوێ رۆژێ بوو دوژمنی داگیرکەری کوردستان بە شێوەیەکی زۆر وەحشیانە ژەهری داباراندە سەر خەڵکی سیڤیلی شاری هەڵەبجە و،پێنج هەزار ڕوحی پەپوولە ئاسای خنکان و دەیانی تریش لە خەڵکی هەڵەبجەی قارەمان تا ئیستاشی لەگەڵدا بێت،کاریگەری ژەهری کیمیاوی بەسەرەوە ماون و خەڵکەکەی ئاوارە و دەربەدەر کردن، بە جۆرێک تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ونبوویەکی زۆری هەڵەبجەییەکان چارەنووسیان نادیارە، ئەوەی ڕوی دا بەر لە سی و حەوت ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن ڕژێمێکەوە ئەنجام درا، کە سەر لە بەری ڕەتکردنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی ستەمدیدەی کورد بوو لە باشوری کوردستان، بە جۆرێک ڕژێمی بەعسی رووخاو لە جینۆسایدو سوتماککردنی گەلی کورد هیچ سڵی نەدەکردەوە، کوردی وەک گەلێکی بندەستەو بگرە نەبوو دەناسی و هیچ مافێکی پێ رەوا نەدەبینرا، بەڵام ئەمڕۆ کە یادی ئەو ڕۆژە ڕەشەی کیمیا بارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە،لە عێراقی نوێدا، ئەوەی بەعس کردویەتی ڕژێمی تازەی عێراق لە جۆرێک ڕەوایەتی بەو کردەوە قیزەونەی بەعس دەدەن، بۆ نموونە تا ئیستا ئەو تاوانە بە جینۆساید نەناسراوەو پەڕلەمانی عێراق دانی پێیا نەناوە،لەگەڵ ئەوەشدا چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی وەکو پارێزگا ناساندوە بەڵام عێراقی نوێ دانی پێیا نەناوە، وەک پارێزگا نەیناساندووە،کە دەبوایە بەر لە هەموو شتێک عێراقی فیدڕاڵ کاری بۆ جینۆسایدناساندنی هەڵەبجە بکردایەو وەک قەرەبوویەکی قوربانییەکانی ئەو کارەساتە وەک پارێزگای هەڵەبجە سەرەڕای ناساندن، وەک نۆزدەهەمین پارێزگا دەستنیشان بکرایە، بەڵام کە نەکرا و نکۆڵی کردن لەو ئەرکە، هەمان عەقڵیەتی شۆڤینی عەرەبییە کە لە خوێنیاندایە و ئەستەمە بەو عەقڵیەتەوە ڕاستییەکان ببینن، گەر نا تا ئێستا درکیان بە هەموو نەهامەتییەکانی گەلی کورد بە گشتی و خەڵکی هەڵەبجە بە تایبەتی دەکرد، تا دوای سی و حەوت ساڵ قەرەبووی ماددی و مەعنەوی خەڵکی هەڵەبجەیان دەکردەوە، بەڵام کە نەکرا ئەوە عەقڵیەتە دواکەوتوەکەی بکەرە سەرەکییەکە بوو کە ئەو شارەی خەڵتانی خوێن کرد،ئێستاش ئەو عەقڵیەتە ڕەگەزپەرستییە هەر لە دەماری تاک بە تاکی برا عەرەبە چاو ڕەشەکانمان دادێت و دەچێت.

 

Top