بۆ زانیاریت، سڵاوی سەربازی
March 20, 2025
رەنگا و ڕەنگ
سڵاوی سەربازی هیچ پەیوەندیی بە خۆشەویستی و ڕق و ڕێزەوە نییە، بەڵكو ئەوە یاسایەكی سەربازییە و دانراوە، ئەوانەی پێویستە سڵاویان بۆ بكرێت، ئەمانەن «ئاڵای نیشتیمان، كاتێك گوێبیستی سروودی نیشتیمانی دەبیت، تەرمی شەهید كە بە ئاڵای نیشتیمان داپۆشرابێت، سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران، وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ، ئەفسەرێك هی وڵاتێكی دۆست بێت و لە تۆ كۆنتر تر بێت، ئەفسەرێك پلەی لە یەكێكە دیكە بەرز تر بێت». ئەوانەی سڵاوی سەربازییان بۆ ناكرێت ئەمانەن: «سەرۆكی پەرلەمان، وەزیری مەدەنی، پارێزگار، دادوەر، پایەی سیاسی و ئایینی، سەرۆك عەشیرەت».
