زێلێنسكی له‌ ئه‌مریكا كه‌وت  ئه‌وروبیه‌كان ڕاستی ئه‌كه‌نه‌وه‌ !

          زێلێنسكی له‌ ئه‌مریكا كه‌وت  ئه‌وروبیه‌كان ڕاستی ئه‌كه‌نه‌وه‌ !

 

وەک زیاتر دەرکەوت ترەمپ بازرگانی بە کێشەی وڵاتانەوە دەکات هەموو شتی کردوەتە بەرژەوەندی. . ترەمپ زیاتر چاوی لە کانزاکانی ئۆکرانیایە و داوای كردوه‌ نیوه‌ی بدرێته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ریتی پاڵپشتییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا. چونکە زۆر دەوڵەمەندە لەڕوی وزه‌وه‌ كه‌ به‌كار دێن بۆ ته‌كنۆلۆژیا و به‌رگری وزه‌ له‌وانه‌  ئاسن و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆ م و غاز. لە ناوەندی ڕاگەیاندنی وڵاتاندا دەگوترێت ترەمپ داوی نیوەی کانە بەنرخ و دەگمەنەکانی کرواتیای کردوە. ئۆکرانیا  ٧٪ یەدەگی جیهانی هەیە لە تیتانیۆم. کە بەکار دێت ۆ دروستکردنی کیمیاوی و پاراستنی ئاسمانی و پێداویستی پزیشکی شتی دیكه‌ش. ئۆكرانیا خاوەنی ٣٠٪ یەدەگی لیسیۆمە کە بۆ پاتری ئۆتۆمبێلە کارەبایەکان بەکار دێت لیسیۆم و گرافایک دوو مادەی گرنگن پێداویستیەکانی ئەوروپا پڕ دەکەنەوە کە یەدەگی لە ٢٠٪ . لیسیۆم بۆ ماده‌ كیمیاییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیاو وزه‌ و ئه‌له‌كترۆنیات به‌كار دێت له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكی پاتری ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كان و ئامێره‌كان. گرافیك به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ لیسیۆم بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه‌ به‌كار دێن. هەروەها چواره‌م وڵاتە لە ئاستی ئەوروپا خاوەن مس و ئاسن و ئەڵماسە و ئاڵتونه‌. هەڵوێستی تره‌مپ بەرانبەر زێلێنسکی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. ئەوەی میدیاکانی جیهانی هەژاند دیداری سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ بوو لە کۆشکی کۆماری بە ئامادە بونی جێگرەکەی . یەکەم میوانداریە لەئاستی نێودوڵەتی دور لە ئەتەکێتی پڕۆتۆکۆلی و کاری دبلوماسییەت لەبەرچاوی ڕاگەیاندن کاردانەوەیکی توندی هەبێت. لێرەدا ئەکرێت چەند گریمانەیەک بگوترێ. نمایشێک بوو ترەمپ پیشانی جیهانی دا کە خاوەنی هێزو بڕیارە و نابێ کەس مناقەشەی بکات و هەرچی گوت ئەوەیە. لەلایەکی دیکە وا دەبینرێت پێشتر ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕوسیا کردبێت. یەک بە یەک ئۆکرانیا بوە قوربانی. ئایە ڕوسیا بەرانبەر چی وڵاتێک ئەبەخشێتە ئەمەریکا پوتین چی بۆ ترەمپ ئەکات. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی دۆسیەی لەسەر تاوڵەی هەردو وڵاتی زلهێزە. پێشبینیەکان ئەوە دەرەخەن هاوتای دۆسیەی ئۆکرانیا ئەبێت دەوڵەتی ئێران بێت. لە لایەکی دیکە پەیامێکی ترەمپ بوو بۆ جیهان و ئەو سەرکردە و سەرۆکانە پابەندی بڕیارەکانی ترەمپ نابن دواڕۆژیان وەک زێلینسکی ە. ئیتر ئەوەی دەڕوات بۆ کۆشکی سپی ئەبێ چاوەڕوانی هەموو ئەگەرێک بکات تەنها بە سەلامەت دەربازی بێت و بگەڕێتەوە هەرچیش گوترا بەڵێ بەڵێ گەورەم. زۆر جار سەرکەوتن خۆ دەرباز کردنە لە ئەو کێشانەی دێنە پێشت لەناکاو. ئەوەی ڕویدا زۆر دوربوو لە ئەتەکێتی پرۆکۆلی دبلۆماسییەت. وا دەبینم زێلینسکی لەو گرفتەی تێی کەوت براوە دەبێت لەو جۆرە مامەڵە بەرانبەری کرا. زێلینسکی بۆ کاری شەخسی نەچوەتە ئەمەریکا بەڵکو لەپێنا و گەلێک و نیشتمانەکەی چوە . بێگومان مەرج نیە لە هەموو کات براوه‌ بیت و نیشان بپێکی. لەلایەکی دیکە زێلێنسکی ناوێکی گەورە تری بەدەست هێنا لەگەڵ پشتیوانی ئەوروپا. بانگێشتی بۆ بەریتانیا ڕێزگرتن بوو لەگەڵ وەڵام دانەوەی سیاسەتی ئەمەریکا. ئایە ئەمەریکا دەتوانێت دژی هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا ببێتەوە کە پازدە وڵات پێشوازی لە زێلێنسکی دەکەن. هەموو ئەمانە ڕوداوێکن بە تیژی تێدەپەڕن. کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی دبلۆماتی ئەمەریکاو متمانەی ترەمپ دەبێت. بەدوریش نازانرێت پەیوەندیەکانی ترەمپ و زێلێنسکی ئاسایی بێتەوە چونكه‌ وه‌لاتانی ئه‌وروپا نایانه‌وێ ده‌ست له‌ ئۆكرانیا به‌ردن.

          زێلێنسكی له‌ ئه‌مریكا كه‌وت  ئه‌وروبیه‌كان ڕاستی ئه‌كه‌نه‌وه‌ !
Top