له مهلا مستهفای بارزانییهوه باوكی ڕۆحی نهتهوه چی فێر بوین...
٤٦ ساڵ بەسەر کۆچی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد ملا مستەفا بارزانی تێدەپەڕێت. ڕۆحی شادو ئارام بێت. ههمیشه لهدڵماندا زیندوه ساڵانە بەجۆش و خرۆشەوە یادی هەموو بیرەوەریەکی ئەم جەنەراڵە مەزنە دەکرێتەوە. به پهرۆشیهوه ڕو دهكرێته مهزارگای پیرۆزیان له بارزان. بهڵین و وهفا و بهردهوامی دوپات ئهكرێتهوه بۆ درێژهدان به ڕێبازه پیرۆزهكهیان. لە قۆناغی شۆڕشی ئهیلولی مهزن دادپەروەری و یەکسانی بەرجەستەکرد. گەلی کوردی لەترۆپکی بێ هیوای و تاریكی و کەم شانسی گهیانده چهكهرهكردنی هیواو ئومێدو ژیانهوه و ههستانهوه. شۆڕشێکی یەک پارچە لەژێر پەرچەمی کوردستاندا و پێشمەرگە بێ پلەو پۆست و پارە سنگی خۆی ئەخستە بەردەم گولەی دوژمن. چونکە ئیرادە بەهێز بوو پەروەردە ڕاست و دروست بوو هەستی نەتەوایەتی لەپێش هەموو شتێکی دیکەوە بوو . هیچ قۆناغ و سەردەمێک لە شۆڕشدا مساوەمەی لەسەر مافە نەتەوایەتیەکان نەکرد. دوژمنی بەچۆکدا هێنا . هەموو ئەم سەروەریانە لهسهر دهستی باوكی ڕۆحی بهدی هات تا دواساتەکانی ژیانی بۆ کورد و کوردستان ژیاو جەنگا تا ساتهكانی ماڵ ئاوایی لێکردن. ئەو ڕۆژانە پڕ نەهامەتی بوو گەلی کورد لەزۆر ناوچە و جێگا بە دزیەوە پرسەیان دائەنا لەماڵی خۆیان. خەڵکی بە بیستنی ناوی ملا مستەفا دەگەشانەوە و هیواو ئومێدی لای ههموان پتر ئەبوو. ئەم نەهج و ڕێڕە و درێژە پێدانە کەئێستا ڕێزدار جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی بەڕێوەی ئەبات. دەرچوی هەمان فێرگە و قوتابخانەی باوکی ڕەحمەتیەتی. پارتی لهپاش ئهیلول درێژهی به خهباتی نهپساوهیدا. بهنهفهسێكی نوێوه بهخوێن و نوێگهری و بیر و هزری تازهوه. دەتوانین بڵێین لە سێ پارچەکەی کوردستان هیچ حزب و لایەنێک نەیتوانیوە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بگێڕێت. ئەمە متمانە نیە بوهته فهرمانێكی داسەپاو هاتوەتە دی بەکردار. تەنها هێزو خۆڕاگری پارتی بوو لەم هەموو تەم و مژەی سیاسەتدا بەرگەی گرت و لەهەر پەلامارێک بەگوڕتر هەستاوەتەوە و توانیویەتی لە بەردەم لەمپەرەکان بوەستێت و پارێزگاری لە دەسکەوتەکان بکات. خۆی بگونجێنێت لەگەڵ شەپۆلی وڵاتانی زلهێز و بیسەلمێنێت دەوڵەت داری پێ ئەکرێت. سیاسەتی دیموکراسیانەیە و خۆی نوێ ئەکاتەوە لەهەر کەوتنێکیش بەهێزتر هەڵەسێتەوە . بەدەستێک گەشەو پێش کەوتن پەرە پێ ئەدات و لە لایەک هێزێکی زۆری دبلوماسیەت پەیڕەو ئەکات. و وەک سیاسەتی نێودەوڵەتی دژی نەیارو تیرۆر وەستاوەتەوە و بە کردار هێزێکی بەرگری جوڵاندوە بۆ بەرنگاری تیرۆرستان . وڵاتانی چواردەور و نەیار پێکەوە هاوپەیمانیان بەست بۆ خستنی ئەم ئیرادە بەهێزە نیشتمانیه پێیان نەکرا. پارتی لەو قۆناغە دەربازی بوو بکەوێتە بەردەم هەڕەشە و مەترسی بە دڵنیاییەوە. تەنها یەک خاڵ هەیە پارتی بەدەستی بێنێت ئەویش نەیارو دژو خەڵەفاوەکان زیاتر لهوه تێبگەن بەهێزی پێگەی پارتی. خەبات و قوربانی و دڵسۆزی و نیشتمان پەروەریەكهیهتی له پێناو خاك و نیشتمان و گهل تێدهكۆشێت. پارتی پارتێکی نیشتمانی بەهێزە و خاوەنی ئیرادەی لەبن نەهاتوە و لەناو واقعی گەلەکەی سەری هەڵداوە . لە ئهنجامی بۆشایی سیاسی دروست بوە و ڕەگی لەخاکی ئەم نیشتمانە و دڵی گەلەکی داکوتاوە. لە قۆناغەکانی هەڵبژاردنیش پارتی هەمیشە یەکەم بووە. ئەم یەکەم بونە دژو نەیاری بۆزیاتر کرد هەندێک ناگەنە ئاستی پارتی و وەک پارتیان پێ ناکرێت ئەکەونە درۆ و بوختان و پلان گێڕی. هەندێکیش بابەتی حەسادەت و ناوچە چێتی و خراپ پەروەردە بونیەتی بەرانبەر خودی پارتی و دەسکەوتەکانی. ههندێكیش به فیتی ناحهزان قورمیش كراون تا دژیبن. پارتی لە ئێستادا کاردەکات هەستی نەتەوایەتی گەشەپێبدات. تاکو ڕۆژێک ئەوانیش خۆشەویستی خاک و نیشتمان گەشەبکات لە ناخیاندا و هەموو وەک برا بۆ کوردستانێکی بەهێزتر تواناکان تەرخان بکرێن. پارتی حزبایەتی خۆی کرد حوکمڕانی سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کرد بەهۆی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دبلۆماسیەت و پێشوازی نوێنەری وڵاتانی کرد بنیات و ئاوەدانی کرد بەربەست بوو بۆ دژو نەیارەکانی. دژی هەموو داگیر کاریەک وەستایەوە. بەربەست و بەستەڵەکەکانی تێکشکاند. پارێزەری قەوارەی هەرێم بوو لەسەرخەت وازی نەهێنا بۆ گهیشتنه ئاشتهوایی ناو ماڵی کورد كه له ئێستادا نزیكه. پەرەی بە دامەزراوەکانی دا حکومەتی هەرێم ڕۆڵی باڵای هەبوە لە ئاوەدانی و پێشکەوتن و بوژانەوە کاری کردوە بۆ هەمە جۆر کردنی داهات .نەک پشت بەستن بەیەک سەرچاوە. هەموو تواناو وزەکان ئەگەڕێنەوە بۆ یەک ڕیزی ئەمەش ئەبێتە وزەیەکی بەهێزی ئەرێنی کورد. بەیەک دەنگ و سیاسەت لە پێناو بەرژەوەندی کوردو کوردستان. دەنگی بڵندتر بێت بۆ داوا و پێشکەوتن و گەشەی زیاتر. لە ئاستی دبلۆماسی و جوگرافی و ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی. لە ئاست ناو خۆو چواردەورو دەرەوەدا. هێزی کورد لە یەکگرتنی دا زۆر دەسکەوتی زیاتر بەدەست دێنێت. پارتی خاوەنی سەدان کادری باشە بەڵام بهداخهوه لەئاستی ناوەند کادر وەک پێویست نەبوە نەیتوانیوە چالاکی و بەرهەم و جوڵەی سەرکردایەتی بۆ خوارەوە پێناسە بکات. هەرچەند ڕاگەیاندن ڕۆڵی خۆی هەیە بەڵام ترجمەی کادر بۆ ئەو خۆراکە فکریە دەتوانێت بۆ جەماوەرەکەی ڕونتر و زیاتر شی بکاتەوە. زۆر جار مانشێتێک یەک دێڕە کاتێ شی ئەکرێتەوە ئەبێتە چەند ڕستەیەک دەتوانرێت شرۆڤەی زیاتری لەسەر بکرێت. ڕێزدار جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی پێشتر فەرمویەتی نابێت کادر ببەسترێتەوە بەمێزو کورسی. ئەمە شرۆڤە بکرێت و كاری لهسهر بكرێت ئەهمیەتی زۆری هەیەو واقعی ئەمڕۆیە. کارو چالاکی بوەتە ژور ڕازاندنەوە و کورسی و مێز. کادر زۆر لەوە گەورەتر و زیاترە کاتێک لەناو هێزی جەماوەری دەرکەوێت و بناسرێت. متمانە و بڕوا دروست ئەکات. دیارە کادر ئەبێ کێ بێت چۆن ئەرکی جێبەجێ بکات. ئهمه جهوههری ئهو پێناسهیه كادر ڕێبازی بارزانی له بیر نهكات و ههمیشه پابهندی ڕینمایی و ئامۆژگاریهكانی قوتابخانهی بارزانی نهمر بێت بۆ جێبهجێ كردن.

سهلام مهحمود