ئەڵقەی دەستگیرانی بە دیزاینێكی هێلكەیی
July 28, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ئەڵقەی دەستگیرانداری بە دیزاینێكی هێلكەیی لە دڵڕفێنترین و ڕەسەنترین پارچەكانە، بەو پێیەی جوانیی كلاسیك و دیزاینی مۆدێرن تێكەڵ دەكەن بۆ ئەوەی ببنە هێمای ڕازاوەیی، ئەم ئەڵقانە زۆر ناوازەن، ئەمەش وا دەكات ببێتە هەڵبژاردەیەكی دڵخواز بۆ ئەو خانمانەی كە بەدوایدا دەگەڕێن.
ئەڵقەی تیفانی سۆلێست ئۆڤاڵ هالۆ لە كۆمپانیای تیفانی: بەهۆی ڕەنگی زەردی گەشاوەی لە پلاتینیۆم دروست كراو ئیلهامەكەی لە تیشكی خۆرەوە وەرگرتووە، كە ئەڵماسێكی هێلكەیی زەردی لەسەرە و بە ئەڵماسی سپیی بچووك دەورە دراوە، ئەمەش جوانییەكی تایبەتی پێ دەبەخشێت.
بەهۆی دیزاینە هەمەچەشنەكانیانەوە، ئەڵقەی دەستگیرانیی هێلكەیی لەگەڵ هەموو سەلیقەیەكدا دەگونجێت، ئاسانە كە لەگەڵ سێتی زێڕینگەرییەكانی دیكەدا تێكەڵ بكرێت بۆ زیادكردنی كاریگەرییەكی دڵڕفێن بۆ دیمەنی بووك.
