بەهای خۆراكیی تووی سپی

بەهای خۆراكیی  تووی سپی

  تووی سپی White mulberry ماددەی خۆراكیی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی B6، C، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان و چەند ئەنزیمێك. سوودە تەندروستییەكان: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان و گرژبوونی كۆڵۆن، سووككردنی شەقەسەر، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی گشتی و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی باش HDL لە خوێندا، خۆپاراستن لە ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك، سووككردنی هەستكردن بە ماندووبوون، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، هاندانی تواناكانی مێشك بەتایبەتی توانای بیركردنەوە و بیرهاتنەوە، پاراستنی تەندروستیی ددانەكان، ڕێگرتن لە پووكانەوەی ئێسك، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر، كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی و باشتركردنی مەزاج، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە میوەیەكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، هەروەها بۆ سووككردنی سترێس.

 

Top