رێنمایی بەكارهێنانی دروستی دژەئارەقە

رێنمایی بەكارهێنانی دروستی دژەئارەقە

  ئاوێتەكانی دژەئارەقە Antiperspirants بە شێوەیەكی باو بەكار دێن، بەتایبەتی لە نێو ئەو كەسانەدا كە تووشی حاڵەتی زیاد ئارەقەكردن Hyperhidrosis بوونەتەوە. بەگشتی بەكارهێنانی ئاوێتەكانی دژەئارەقە بێزیانە، ئەگەرچی لە هەندێك كەسدا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بە یەكێك لە پێكهاتەكانی دژەئارەقە، بۆنموونە ئەو ماددەیەی كە بۆنی تایبەت بە دژەئارەقە دەبەخشێت، یان ڤیتامین E، ماددەی لانۆلین Lanolin یان پێكهاتەی دیكە بە شێوەی سووربوونەوە و سووتانەوەی پێست. ئاوێتەكانی دژەئارەقە جیاوازن لەگەڵ ئاوێتە لابەرەكان بۆنی ناخۆش Deodorants كە بەكتریای سەر پێست لەناو دەبەن، كەچی ئاوێتەكانی دژەئارەقە كونەكانی پێست دادەخەن لە چینی هەرە سەرەوەی پێستدا، بەمەشەوە ڕێژەی گەیشتنی ئارەقە بە پێست كەم دەبێتەوە. بە پێی ڕێنمایی پسپۆرانی پێست وا باشترە كە دژەئارەقە ڕۆژانە دوو جار بە باشی لەسەر پێست مەساج بكرێت، جارێك بەیانیان و جارێكی دی لەكاتی شەو پێش نووستن، چونكە ڕێژەی ئارەقەكردن لەكاتی شەودا كەم دەبێتەوە، دەرەنجام بڕێكی زیاتر ئاوێتەی دژەئارەقە دەچێتە ناو كونەكانی پێست، بەمەشەوە ڕێژەی ئارەقەكردن لەكاتی ڕۆژدا بە شێوەیەكی بەرچاو لە بن كەوشەكاندا كەم دەبێتەوە لەوكاتەی كاریگەریی زۆربەی ئاوێتەكانی دژەئارەقە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بەردەوام دەبێت، بەم شێوەیە ڕێگە لە پەیدابوونی بۆنی ناخۆشی بن كەوشەكان دەگیرێت. دەتوانرێت كە جگە لە بن كەوشەكان، دژەئارەقە بۆ هەر شوێنێكی لەش كە ئارەقە دەكات بەكاربهێنرێت، بۆنموونە پێیەكان یان نێوچەوان.

 

Top