دەستنیشانكردنی كۆڤید 19 بە تێستی هەناسە

دەستنیشانكردنی كۆڤید 19 بە تێستی هەناسە

   تێستی هەناسە Breath test بۆ دەستنیشانكردنی كۆڤید19ڕێگەیەكی نوێیە، زۆر هەستییارە و لە ماوەی تەنیا چەند خولەكێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان دەكات، لەوكاتەی كە تێستەكانی دیكەی وەكو PCR یان RAT كاتی زیاتریان دەوێت بۆ دەركەوتنی ئەنجامەكان. كۆڤید19 هەوكردنێكی ڤایرۆسییە بەڕێگەی هەوادا دەگوازرێتەوە، ڤایرۆسی كۆڤید19 بەڕێگەی پڕوشكە وردەكانی كۆئەندامی هەناسە لەكاتی هەناسەدانەوە، قسەكردن، كۆكە، یان پژمیندا لە كەسی تووشبووەوە بە دەوروبەردا بڵاودەبنەوە. لە توێژینەوەیەكی نوێدا، پسپۆڕان جەختیان كردووەتەوە كە بە تێستێكی سادەی هەناسە، دەتوانرێت كۆڤید19 دەستنیشان بكرێت. فووكردنی چەند هەناسەیەك كە پڕوشكی زۆر ورد لەخۆ دەگرێت، بەسە بۆ دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆئەندامی هەناسەدا، چونكە توێژەرانی زانكۆی گۆتنبێرگی سویدی جەخت لەمە دەكەنەوە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ڤایرۆسێكە لە جۆری RNA لە كاتێكی زۆر زوو پاش تووشبوون، لە ناو پڕوشكەكانی كۆئەندامی هەناسەدا بەدی دەكرێت، كە تیرەكەیان لە پێنج مایكرۆمەتر كەمترە.

 

Top