ڕۆژانە 90 خولەك مەشقی وەرزشی بۆ پــاراستنی دڵ

ڕۆژانە 90 خولەك مەشقی وەرزشی بۆ پــاراستنی دڵ

ئەمە ڕوونە كە مەشقی وەرزشی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی دڵ و بەهێزكردنی ماسوولكەی دڵدا. لیاقەی دڵ و هەناسە Cardiorespiratory fitness یان توانای دڵ و سییەكان و بۆرییەكانی خوێن بۆ دابینكردنی ئۆكسجین بۆ ماسوولكەكان لەكاتی مەشقی وەرزشیدا، نیشانەیەكی زیندووە بۆ هەڵسەنگاندانی تەندروستیی دڵ. ئەم توانایە بە چالاكیی وەزرشیی هەوایی باشتر دەبێت وەكو پیادەڕۆیی، ڕاكردن، لێخوڕینی بایسكل، یان مەلەكردن كە هانی سووڕی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن و كۆلیستیڕۆڵ دەدەن. بە پێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مەشقی وەرزشی هەفتانە بۆ ماوەی 150 خولەك دیاركراوە كە ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵو سووڕان تا ڕێژەی 8-9% كەم دەكاتەوە، بەڵام لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی مەكاو/چین هاتووە كە مەشقی وەرزشی سووك و مامناوەند بۆ ماوەی 90 خولەك ڕۆژانە یان 10 كاتژمێر لە هەفتەیەكدا، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بۆ زیاتر لە 30% كەم دەكاتەوە.

 

Top