كە پێوانەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەگاتە 3 یان بەسەرەوە

كە پێوانەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەگاتە 3 یان بەسەرەوە

پێوانەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UV Index بریتییە لە توندیی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی خۆر، كە دەگاتە سەر ڕووی زەوی و ئاستی خۆربردن لە پێست دیار دەكات كە لە ژمارە 1 دەستپێدەكات تا ژمارە 11. 1-2 واتە نزم Low، 3-5 مامناوەند Moderate، 6-7 واتە بەرز High، 8-10واتە زۆر بەرز Very high، هەروەها 11 و بەسەرەوە واتە لەڕادەبەدەر Extreme. هەر كاتێك كە پێوانەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی 3 یان بەسەرەوە بێت، ئەوا پێویستە كە بە 5 ڕێگە خۆت بپارێزیت كە بریتین لە: پۆشینی جلی فراوان، كە زۆربەی پێستی لەش داپۆشێت، بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەخۆر، كە فاكتەری پاراستن لە تیشكی خۆر تیایدا 30 یان بەسەرەوە بێت، دانانی (كڵاو) كە تەنیشتەكانی فراوان بن بۆ پاراستنی دەموچاو و مل و گوێیەكان لە تیشك، بەكارهێنانی چەتر و مانەوە لە شوێنی سێبەردا، هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی، كە چاوەكان تا ڕێژەی 100% لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بپارێزێت.

 

Top