ئۆمیكرۆن هاندەرە بۆ هەوكردنی كۆئەندامی دەمار

ئۆمیكرۆن هاندەرە بۆ هەوكردنی كۆئەندامی دەمار

توێژەرانی ڕووسی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن لەوانەیە ببێتە ئەگەری ئاڵۆزی لە شانەكانی مێشك و كۆئەندامی دەرماردا، ئاماژەیان بەمەش كردووە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن، دەبێتە هۆی كۆڤیدی درێژمەودا Long covid لە گەورەكاندا و، هەوكردنی كۆئەندامی دەمار و كۆئەندامی دیكەی لەش لە گەنجەكاندا، هەروەها لە ئەنجامی چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن كەمتر لە توانایدایە كە هەوكردن لە سییەكاندا دروست بكات، بۆیە ژمارەیەكی كەمی تووشبووان پێویستییان بە ئۆكسجین و ئامێری هەناسەی دەستكرد Ventilator دەبێت، ئەگەرچی ژمارەیەكی زۆری تووشبووانی ئۆمیكرۆن لە نەخۆشخانەكاندا دەخەوێنرێن. لە سەرەتای پەتای كۆڤید 19دا تووشبووان دوچاری گرفتی سەخت لە كۆئەندامی دەماردا دەبوون، بەڵام وا پێدەچێت كە گرفتەكە سووكتر بێت لە تووشبووانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆندا، ئەوەش ڕوونكراوەتەوە كە ئۆمیكرۆن لەوانەیە ببێتە ئەگەری هەوكردن لە زۆربەی كۆئەندامەكانی لەش لە منداڵانی تووشبوودا هاوكات لەگەڵ نیشانە باوەكانی وەكو سەرئێشە، ماندووبوون، كڕانەوەی قوڕگ، كۆكەی وشك، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، لەگەڵ كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

 

Top