سی ژن لە ئەفغانستان دەستگیرکران

سی ژن لە ئەفغانستان دەستگیرکران

 

 

بەگوێرەی ئاماری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەسەڵاتدارانی هێرات لانیکەم ٣٠ ژنیان بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی حیجابی تاڵیبان دەستگیرکردووە.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پشتبەستن بە شارەزایانی سەربەخۆ، باس لەوە دەکات کە هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان تەقەیان لە پیاو و ژن و منداڵی بەشداربوو لە ناڕەزایەتییەکان کردووە و لێیانداوە.

لە کاتی دەستێوەردانەکەدا لانیکەم دوو کەس کە منداڵێکی بچووکی تێدایە، گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان بە بیانووی "پابەندنەبوون بە یاسای حیجاب" دەستبەسەرکردنی ژنان زیاد دەکات و هەواڵی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی هەرات، هیچ هەنگاوێکی بەرجەستە و کاریگەر لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گروپەکانی داکۆکیکاری مافی ژنانەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو کارانە نەنراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top