چۆن خۆت لە ئەگەری نۆرەی دڵ دەپارێزیت؟

چۆن خۆت لە ئەگەری نۆرەی دڵ دەپارێزیت؟

  بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ بۆ یەكەم جار، یان ئەگەری دووبارەبوونەوەی، ئەگەر جارێك لە ڕابردوودا ڕووی دابێت، پێویست بە گۆڕینی ستایلی ژیان دەكات، بۆنموونە خۆراك و چالاكیی فیزیكی لەگەڵ جگەرە و ئەلكهول ..تاد.

هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ:

• دووركەوتنەوە لە هۆكارە هاندەرەكانی وەكو جگەرەكێشان، كۆنترۆڵكردنی شەكرە لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە، كۆنترۆڵكردنی كۆلیستیرۆڵی بەرز، كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن.

• هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست وەكو بڕی زیادی سەوزە و میوە، پاقلەی سۆیا، پاقلەمەنییەكان، دانەویڵەی تەواو، ماسی، چەورییە ناتێرەكان، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە چەورییە تێر و چەورییە نێوەندەییەكان Tran-fats.

• ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی كە هاندەرە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەی دڵ و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵ و بەرزكردنەوی ئاستی وزەی لەش و جێگیركردنی مەزاج.

• پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی خۆخاوكردنەوە Relaxation و سووككردنی سترێس.

 

Top