بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆته هه‌واڵێكی گه‌رمی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
((شڤان حاجی كه‌مال))
ماده‌ی ھــۆشبهر چییه؟
بریتییه له‌هه‌ر ماده‌یه‌كی خاو یاخود ده‌رمانێكی گیایی یان دروسیتكراو كه هه‌ر ماده‌یه‌كی ھێمنكهرهوه یان ئارام به‌خش لهناوهڕۆكهكهیدا هـه‌بێت و له خۆی بگرێت. ئه‌م ماده‌یه بۆ زۆر مه‌به‌ستی جیاواز به‌كاربھێنرێت، هه‌م له‌لایه‌نی پزیشكییه‌وه‌و هه‌میش له‌لایه‌نی ئالووده بوون پێیه‌وه‌و، ببێته هۆی خوو پێوه‌گرتن ئالووده بوون، كار بكاته سه‌ر هۆش و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه و جه‌سته‌یی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری دێنێت، ئینجا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و كورتخایه‌ن بێت، یا دوور مه‌وداو درێژ خایه‌ن بێت.
دیارده‌ی ئالووده بوون به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژی ئاڵۆزه چه‌ند قۆناغێكی جیاواز له خۆوه ده‌گرێت و پشت به‌كۆمه‌ڵێك چه‌مكی جیاواز ده‌به‌ستێت ،كه‌ئێمه لێره‌دا ھه‌وڵده‌ده‌ین جیایان بكه‌ینه‌وه:
Addiction ئالووده بوون،
Drug misuse
خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانی پزیشكی
Non medicaluse به‌كار ھێنانی ناپزیشكانه
،Habituation ئاره‌زوی ژه‌ھراوی بوون.
ماده هۆشبه‌ره‌كان بریتین له‌ماده‌ی سروشتی، یا كیمیایی كه تێكه‌ڵاوه له‌ماده‌ی سروشتی و له‌لایه‌نی كیمیاییه‌وه ده‌سكاریان ده‌كریێت، یاخود ماده‌ی كیمیایی ته‌واوه و لهتاقیگهو كۆگاكان به‌شێوه‌ی ده‌سكرد دروسیت ده‌كرێن. به‌كارھێنانی ئه‌م جۆره مادانه له‌لایه‌ن مرۆڤ ده‌بێته هۆی ئالووده بوون، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤه‌كان دواتر ناتوانن ده‌سبه‌رداریان ببن ھه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستھێنانیان.ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ساڵی (1982 )دا، هات پێناسه‌یه‌كی پێشنیاركرد بۆ ماده‌ی هۆشیبهر، له نێو ئه‌م پێناسه‌دا مادده پێویستیه‌كانی ته‌ندروستی وه‌كو ده‌رمان، دوور ده‌خاته‌وه‌و باسیان لێوه ناكات، تاوه‌كو بتوانێت جیاكاری بخاته نێوان ده‌رمانی پزیشیكی و ماده‌ی هۆشیبهر، چونكه ئه‌م دوو بواره زۆر تێكه‌ڵاو و ئاڵۆزن. بۆیه دێت
به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات:" بریتییه له‌هه‌ر ماده‌یه‌كی كیمیایی، یا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵێك ماده‌ی كیمیایی، كه له‌شی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی. به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره مادانه ده‌بێته هۆی گۆڕینی فرمانه بایۆلۆژی و بونیادییهكانی له‌شی مرۆڤـ".
2ــ پێناسه‌یه‌كی تریش هه‌یه بۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی "ماده‌یه‌كی سروشتی، یا دروستكراوه، كار له له‌شی مرۆڤ ده‌كات و هه‌ست ڕه‌فتارو هه‌ندێك فرمانی ئۆرگانی ده‌گۆڕێت.
دیارده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كورستان.
له‌ڕاستیدا هیچ داتا‌و زانیارییه‌كی دانپێدانراوی مێژووی نییه له‌باره‌ی مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڵام بێگوومان وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری عێراق و به‌شێكیی له‌عێراق له‌ژێر كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه بووه له نێو عێراقدا. به‌پێیی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان پێش ساڵی (1990)ته‌نیا دوو كه‌یسی بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌عێراقدا به‌فه‌رمی هه‌بووه و دادگاییكراون،به‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێش ساڵی(1990) به‌ده‌گمه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تێدا بووه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و ساڵه‌وه به‌هۆی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌ر ناوچه شیعه نشینه‌كانی باشوور و ئازاد بوونی هه‌رێمی كوردسیتان كۆنترۆڵ كردنی سینوورهكان لاواز
بوون. ئه‌گه‌ر پێش ساڵـی (1990) عێراق ته‌نیا ڕێڕه‌وێك و ڕێگایه‌ك بووبێت بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و ساڵه‌وه به‌دواوه هێدی هێدی سه‌ره‌تای چاندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هؤشیبهر له‌هه‌رێمی كوردستان و باشووری عێراق سه‌ری هه‌ڵدا. هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له‌ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی (١٩٩٠— ٢٠٠٣) چه‌ندینجار ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی چاندنی ئه‌و مادانه گرت و
له‌ناویان بردن. ئه‌وه مانای وابوو هه‌رێمی كوردستان له ڕێڕهوێكهوه خه‌ریكه ده‌گۆڕێت بۆ بازرگانیكردن و به‌رهه‌مھێنانی سنووردار، به‌وه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه‌وته به‌ر مه‌ترسی به‌كارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر. له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بڵاوبۆوه. له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا عێراق هه‌م ڕێڕه‌و بوو هه‌میش به‌كاربه‌ر بۆیه ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشیبهر زیاتر بوو ئه‌م حاڵه‌ته ھه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه له‌و كاته به‌دواوه به‌هۆی كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان به‌ڕووی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر په‌ره‌یسه‌ندوو لهحالهتهوه گۆڕا بۆ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی مه‌ترسیدار. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆته هه‌واڵێكی گه‌رمی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه‌م هه‌فته هه‌یه هه‌واڵێك له‌باره‌ی ده‌سگیركردنی تۆڕێكی بازرگانیكردن و بڵاوكردنهوهیی ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاونهكریتهوه هه‌واڵی ده‌سگیركردنی خه‌ڵك به‌تۆمه‌تی ئالووده بوون بڵاونه‌كرێته‌وه. بۆیه له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و جدیدایه،و پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون و یاسای تازه‌و چاره‌سه‌ری فره لایه‌ن هه‌یه .
# كارگێڕی لقی گه‌رمیان ی.ق.ك
