ســــەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لايه‌ن بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێكرا.
لە کۆبوونەوه‌يه‌كدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هه‌ردوولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سهقامگيرييهكى ههميشهيى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ست پێبكات.
