هەنگاوێکی ونوێ بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی عێراق:

هەنگاوێکی ونوێ بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی عێراق:

 

ساڵانێکی درێژە عێراق لەژێر سایەی هاوکێشەیەکی سیاسیی سەپێندراودا دەژی؛ هاوکێشەیەک کە تێیدا سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە کرا بە دەستکەوتی گرووپە میلیشیاییەکان و ئەجێندا دەرەکییەکان، بەتایبەت دەستوەردانی بێسنووری ئێران. لەم ناوەندەدا، کۆمەڵێک بەناو سەرکردە لەسەر پشتی تانکەکانی بێگانە و بە چاوساغی ئەمریکا جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست، تەنها بۆ ئەوەی ببنە کارگوزاری دزینی مڵک و ماڵی گشتی و بەتاڵکردنی خەزێنەی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و تاران. بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا دەگوزەرێت و پەردەی لەسەر لادراوە، سەرەتای قۆناغێکی نوێ و گەمەیەکی گەورەترە.
ئەو هەڵمەتی پاکتاوی گەندەڵییەی کە لە ناوچەی سەوزەوە دەستی پێکردووە، تەنها ڕێکارێکی یاسایی سادە نییە، بەڵکو ستراتیژیەتێکی سیاسیی قووڵە کە بە تیرێک سێ نیشانە دەپێکێت. کاتێک سەرۆکوەزیرانی عێراق (عەلی زەیدی) بڕیار دەدات ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیە لە دەستە ڕاست، دەستە چەپ و شادەماری دڵی حوکمەتەکەی خۆیەوە دەست پێبکات، بەرچاوو ڕوونییەکی بەهێز دەدات بەوەی کە چیتر هیچ هێڵێکی سوور بوونی نییە. لێدانی گەندەڵی لە دڵی ناوچەی سەوزەوە، شەرعیەت و هێزێکی ڕەها دەبەخشێتە پرۆسەکە کە لێرەوە شۆڕ ببێتەوە بۆ هەر پارێزگا، جومگەی دەسەڵات و کەسایەتییەک، بەبێ ئەوەی هیچ کەس و هێزێک بتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەمیدا..."
ئەو هەڵمەتی پاکتاوی گەندەڵییەی کە لە ناوچەی سەوزەوە دەستی پێکردووە، تەنها ڕێکارێکی یاسایی سادە نییە، بەڵکو ستراتیژیەتێکی سیاسیی قووڵە کە بە تیرێک سێ نیشانە دەپێکێت:

یەکەم: پاکتاوکردنی دز و گەندەڵەکان و ڕیشەکێش کردنیان لە جومگەکانی دەوڵەتدا.

دووەم: تەسفیەکردن و تەکاندنی دۆستە دێرینەکانی ئێران و لابردنیان لەسەر نەخشەی بڕیار.

سێیەم: داخستنی دەرگاکانی عێراق بە ڕووی هەر دەوڵەت و هێزێکی دەرەکیدا، تا چیتر نەتوانن دەست لە کاروباری ناوخۆیی وەر بدەن و عێراق جارێکی دیکە بەهێزەوە هەستێتەوە سەر پێی خۆی.
ئەم هەڵمەتە کاتێک لەناو دڵی سەرۆکایەتییەکان و لە لوتکەی دەسەڵاتەوە شۆڕ دەبێتەوە، شەرعیەتێکی گەورە لەلایەن گەلەوە وەردەگرێت. گەلی عێراق کە ساڵانێکە لەژێر باری گرانی ژیان، بێکاری و نەهامەتیدا دەناڵێنێت، چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بوو. هیچ کەسێک لەم پاکتاوکردنە دڵگران نییە، چونکە هەمووان تینووی پاککردنەوەی نیشتمانن لەم چەتە سیاسییانە. عێراق دەیەوێت بۆ ڕۆژێکی نوێ بژی و سەرلەنوێ ببوژێتەوە.
ئەوەی لەم هاوکێشەیەدا جێی تێڕامانی قووڵە، ڕەفتاری هێزە نێودەوڵەتییەکانە (بەتایبەت ئەمریکا). ئەوەی لە ڕابردوودا لە گەندەڵی و تاڵانکاری ڕوویدا و ئەوان چاویان لێ نوقاندبوو، هەموی بۆ ئەم قۆناغە پاشەکەوت کرابوو. ئەوە "داکردنی دان" بوو بۆ ماسییە گەورەکان؛ هێشتنەوە و چاودێریکردنیان بوو تا ئەو ڕۆژەی مێژووی بەسەربچێت و کاتی تەسفیەکردنیان بێت. ئەمڕۆ، ئەو سەرکردانە بە تۆمەتی گەندەڵی و ناپاکی ئەوەندە ناشرین دەکرێن، کە ئیتر چاوی سەیرکردنیان لەناو شەقامدا نامێنێت و هیچ ڕەنگ و سفەتێکی سەرکردایەتییان بۆ نامێنێتەوە.
عێراق لەبەردەم وەرچەرخانێکی گەورەدایە؛ قۆناغی بەکارهێنانی کارتە کۆنەکان کۆتایی هاتووە و نیشتمان بەرەو بونیادنانەوەی پێگەی ڕاستەقینەی خۆی هەنگاو دەنێت.

Top