عەرەب لە کەرکووک پۆستە ئەمنی و کارگێڕییەکان کۆنترۆڵ دەکەن
لە سەرەتای ئەم مانگەوە توركمان له‌و شه‌ش پۆسته، پۆستێكیان وه‌رگرتووەته‌وه. ده‌گوترێت پۆستێكیش بۆ كورد دانراوه و چوار پۆستەکەی دیکەش هەر لە لای حیزبە عەرەبییەکان دەمێنێتەوە، ئه‌مه له‌كاتێكدایە، بڕیاربوو پۆسته‌كان له پارێزگای کەرکووک به رێژه‌ی له 32% دابه‌شبكرێنه‌وه، واتە لەو شەش پۆستە، عەرەب دوو، تورکمان و کوردیش هەریەکەو دوو پۆستیان پێبدرێت.
نه‌جات حوسێن، سكرتێری پارتی ئیسلامیی توركمانی راگه‌یاند "سه‌رده‌مێك كه برا كورده‌كان لێره بوون، رازی نه‌بوون به 32% و ده‌یانگووت 50% بۆ ئێمه و ئه‌وه‌ی دیكه بۆ ئێوه، ئێستا كه برا عه‌ره‌به‌كان هاتوون، ده‌ڵێن، 60-70% بۆ ئێمه. له به‌غدا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت كه‌ركووكمان له كورد سه‌ندووەته‌وه، با له‌لای عه‌ره‌ب بێت، ئێستا به‌و به‌رنامه‌یه كارده‌كرێت".
ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی كاره‌با و نه‌وتی باكوور و وه‌به‌رهێنان، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و غازی باكوور، تەنیا بەڕێوەبەری تەندروستی توركمانه، بڕیاربوو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش به كورد بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایە كورد له كه‌ركووك زۆرینه‌یه.
عه‌لی قه‌ڵایی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركووك ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری %32ش بێت، ئێمه له‌وه زیاترمان به‌رده‌كه‌وێت كه ئێستا پێماندراوه، ئه‌گه‌ر به شایسته‌ی پێكهاته‌یش بێت زیاترمان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێك دروستبووه كه ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پاندووه كه ناچاریشین ئه‌م مامه‌ڵه‌یه قبووڵ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵەی ئێستا هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردن و دوای ئه‌و كاته كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
له كه‌ركووك پۆستی پارێزگار و 36 پۆستی دیكه‌ی کارگێڕی و 27 پۆستی ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك، كه هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه، له ده‌ستی عه‌ره‌به، هه‌ر پۆستێكیشیان بوێت ره‌زامه‌ندیی له به‌غداوه بۆ وەردەگرن و ده‌ڵێن "تاوەکو سه‌رژمێری له كه‌ركووك نه‌كرێت، پێكهاته‌ی زۆرینه لە کەرکووک نییه و ناشکرێتە بنەما".
حاتەم تائی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی گوتی "سه‌رژمێرییه‌كی روون و فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نییه كه رێژه‌ی دانیشتووان و پێكهاته‌كه‌ی روونبكاته‌وه، بۆیه هه‌موو پێكهاته‌كان با‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان زۆرینه‌ن، ئه‌گه‌ر پشت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ببه‌ستی، ئه‌وه پێوه‌رێكی دروست نییه، ناكۆكییه‌كان ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێن به رێككه‌وتن و گفتوگۆی به‌رده‌وام و نێتێكی راستگۆیانه".
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وه تاوه‌كو ئێستا، كورد 107 پۆستی كارگێڕی و ئه‌منیی له‌ده‌ست ده‌رهێندراوه و توركمانیش 22 پۆست، به‌شی هه‌رە زۆری پۆسته‌كان، چه‌ند حیزبێكی عه‌ره‌بی بە وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌یده‌بەن و حكومه‌تی عێراقیش پشتگیری‌یان ده‌كات.
rudaw -
