سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

 

 

ڕۆژی دووشەممە 8ی حوزەیران، یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: کە دوو کەس و لایەنێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانی "هەڕەشە بۆ سەر ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز" سزا داوە.

ئەمە یەکەمجارە کە یەکێتیی ئەورووپا دەسەڵاتە نوێیەکانی خۆی بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر کۆماری ئیسلامی بەهۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادیی کەشتیوانی کەڵک وەردەگرێت.

پێشتریش نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، کە چوار کەس و چوار قەوارەی پەیوەست بە کۆماری ئیسلامییەوە بۆ لیستی سزاکانی ئەمەریکا زیاد کراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top