خۆپیشاندەران لە شاری هێراتی ئەفغانستان دەستگیرکران

خۆپیشاندەران لە شاری هێراتی ئەفغانستان دەستگیرکران

 

 

سەرچاوە خۆجێیەکانی هەرات باس لەوە دەکەن کە لانیکەم چوار کەس دوای هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم بینای پارێزگار دەستگیرکراون.

دەگوترێت دەیان کەس بۆ ماوەیەکی کورت لەبەردەم قایمقامیەت کۆبوونەتەوە، بەڵام پۆلیس بە پەلاماری تەقەی ئاسمانی بڵاوەیان پێکردوون و کەسیش بریندار نەبووە.

پێشتر هەواڵەکان باسیان لەوە کردبوو کە   ڕۆژانی هەینی و شەممە خۆپیشاندان لەبەردەم قایمقامیەت ئەنجام بدرێت، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن، پۆلیس و هێزە تایبەتەکان لە دەوروبەری بینای پارێزگاکە جێگیرکراون و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەن کۆببێتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top