سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق دەكات
سەرۆك بارزانی، لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە فاڵح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/10/2020، سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە هەریەك لە فاڵح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی هەنووكەیی و هەڕەشە ئەمنییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران. هەروەها بیروڕا لەبارەی هەماهەنگیی ئەمنی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی 140ــی دەستووری عێراق كرایەوە.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپات كردەوە و ڕاشی گەیاند كە سەقامگیریی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە.












باسنيوز


Top