چوار فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کوژران
لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی ئەلجەوازات لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، هەشت کەس کوژران کە چواریان فەرماندەی لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی بوون لە شاری غەززە و باکووری کەرتی غەززە.
بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لەو هێرشانەدا فەرماندەکانی جیهادی ئیسلامی فەرهات حەرارا، محمد ئەبو ئافش، عەبدوڵڵا قادوم و نەعیم ئەلسراوی کوژراون.
هەروەها دەوترێت لە کاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ناوخۆدا کراونەتە ئامانج.
ئەم هێرشە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر تۆڕەکانی فەرماندەیی گروپە چەکدارەکان لە کەرتی غەززە ئەنجام دراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
