بارێکی هێرۆین کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە لە پۆڵەندا دۆزرایەوە
دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ڕایانگەیاند، زیاتر لە یەک تۆن مادەی هێرۆینی قاچاخ کە گوایە لە ئێرانەوە نێردراوە، لە بەندەری گدینیا دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ئەو مادە هۆشبەرانە لەناو بارێکی خشتی دیکۆراتیدا شاردراونەتەوە.
مارک بۆرۆن هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە ئەو بارانە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.
بە گوتەی ناوبراو، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە هێشتا بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، بارەکە کە بەهای نزیکەی ٥٦.٢ ملیۆن دۆلارە، سەرەتا لەلایەن ئەفسەرانی گومرگی بەریتانیاوە ناسێنراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەکەشدا چەندین هاووڵاتی پۆڵەندی دەستگیرکراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
