ژنـە ئەفسەرە ئەمریکییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سنوورداربوونی دەرفەتی بەرزکردنەوەی پلە

ژنـە ئەفسەرە ئەمریکییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سنوورداربوونی دەرفەتی بەرزکردنەوەی پلە

 

 

لابردنی ناوی نۆ ئەفسەری هێزی دەریایی ئەمەریکا لە لیستی پلە بەرزکردنەوەکان لەسەر فەرمانی پیت هێگسێت شەپۆلێکی نیگەرانی لای ئەفسەرانی ژن لە سوپای ئەو وڵاتەدا لێکەوتەوە.

ئەم هەنگاوە کە لەلایەن هەندێک لە چاودێرانەوە بە دەستێوەردانێکی نائاسایی لە پرۆسەی بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەردا وەسفکراوە، پرسیاری لەسەر کاریگەرییەکانی لەسەر دەرفەتەکانی پێشخستنی پیشەی ژنان لە سوپای ئەمریکادا دروستکردووە. ئەفسەرانی ژن لە سوپای ئەمریکا دەڵێن بڕیارەکە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بەرتەسکبوونەوەی ڕێگای پێشکەوتنی ژنان لە پێکهاتەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا و کاریگەری لەسەر ئاسۆکانیان بۆ سەرکردایەتی باڵا هەبێت.

ڕەخنەگران هۆشدارییان داوە کە بڕیارەکە دەتوانێت نادڵنیایی لەبارەی شوێن و دەرفەتەکانی ژنان لە سوپای ئەمریکادا دروست بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top