بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان: پارتی هەوڵدەدات کۆتایی بەو بنبەستە بهێنێت کە ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان:   پارتی هەوڵدەدات کۆتایی بەو بنبەستە بهێنێت کە ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 

شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە جەختی لەوە کردەوە کە دەرفەتی نوێی ڕاستەقینە هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و قاهیرە، دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو و پێشوازیکردنی لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر. جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرقاڵبوونی هەموو حکومەتەکانی ناوچەکە بە شەڕی ئەمریکا – ئیسرائیل و ئێران کاریگەری لەسەر داینامیکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی سەردانەکان هەبووە بەهۆی گەمارۆی ئاسمانی پچڕپچڕ و چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی لەو وڵاتانەی کە بەهۆی شەڕەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش عێراق و کوردستان.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ڕایگەیاند، پارتی هەوڵدەدات کۆتایی بەو بنبەستە بهێنێت کە ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و بە سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، بەردەوامە لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان. ڕوونیشی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ ڕەچاوکردنی هاوپەیمانییەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان مامەڵە دەکات.

حەبیب ، لە راگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی شەممە ٦ی ئەم مانگە رایگەیاند پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای شایستەیی هەڵبژاردن دەبێت، بەو پێیەی پارتی دیموکرات 39 کورسی بەدەستهێناوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش 23 کورسی بەدەستهێناوە. بۆیە پێویستە هەمووان ڕێز لە ڕای جەماوەر بگرن و بە دوای وەهمەکاندا نەگەڕێن، بە سەرنجدان بە مافی پارتی دیموکراتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دوای ئەوەی جارێکی دیکە متمانەی جەماوەر بەدەست دەهێنێتەوە.

حەبیب ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی کۆدەنگی ناوخۆی عێراق دوای ڕاسپاردنی حکومەتی ئەلزەیدی پێویستە، هەروەها کوردستان گفتوگۆی ڕەت نەکردۆتەوە و سەرکردەکانی هەرێم بەردەوامن لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لە بەغدا ئەنجامدا و هەروەها لە هەولێر پێشوازی لە سەرکردەکانی کرد بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

 سەردانەکەی بۆ بەغدا لەلایەن سەرکردەکانی عێراقەوە بەگەرمی پێشوازی  لێکرا، ئامانجیشی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و پابەندبوونە بە دەستوورەوە بە شێوەیەک کە ئەرک و مافی هەموو عێراقییەکان زامن بکات، بە هیوای سەرکەوتن بۆ حکومەتی ئەلزەیدی لە ئەرکەکانیدا.

شێرکۆ حەبیب ئاماژەی بەوەشکرد، تەواونەکردنی حکومەتی ئەلزیدی بەهۆی پشووی جەژنی قوربان و سەفەری پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانی زیارەتی حەج بووە. دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دوای ئەوە بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە پێشەنگی کارەکانی پەرلەماندا دەبێت، سەرەڕای هەندێک تێبینی و ناکۆکی لەسەر پێدانی متمانە بە پۆستە وەزارییەکان، بەو پێیەی هەندێک لایەن لەو بارەوە سکاڵا لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکەن.

حەبیب ڕوونیشیکردەوە، هیچ ناکۆکییەکی کوردی عێراق لەبارەی وردەکاریی ناوهێنانی بەشێک لە وەزیرەکانی ناو حکومەتەکەی ئەلزەیدی نییە، جگە لە داواکارییەکەمان بۆ پێدانی متمانە بە یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، و پڕۆسەکە وەک پێویست ئەنجام نەدرا و لە چەند خولەکێکی زیاتری نەخایاند، سەرۆکی پەرلەمانیش ڕەتکردنەوەی ڕادەگەیەنێت بەبێ ئەوەی ژمارەکان بە دروستی بژمێرێت.

ئەو بەرپرسە کوردە دووپاتی کردەوە کە ئەنجامی سەردانەکەی رێزدار مەسرور بارزانی بۆ بەغدا هەموو پێوەرەکان سەرکەوتنەکەی پشتڕاست دەکانەوە. ئامانجی سەرەکی سەردانەکە پاڵپشتی و پیرۆزبایی لە حکومەتی عەلی ئەلزەیدی سەرۆکی حکومەتی عێراق بوو، و بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ بەغدا، گوێگرتن لە دیدگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ڕێبازێکی نوێ و پابەندبوون بە دەستوور. دووپاتیشی کردەوە کە کوردستان هەمیشە بەشێک بووە و هەرواش دەبێت کە بەشێکە لە چارەسەر، نەک بەشێک لە کێشەکە.

حەبیب لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەموو ئەو لایانەدا هەیە کە بەرێز مەسرور بارزانی لە بەغدا چاوی پێیان کەوتووە، هەولێریش هاوکارە بە شارەزایی خۆی بەتایبەتی لە پرسی وزەی کارەبادا، هەروەها بڕێکی زۆر کارەبا بۆ عێراق دابین دەکات، هەروەها ئەزموونێکی ناوازەی هەیە لە پەرەپێدانی ناوچەکەدا کە جیهان دەتوانێت شایەدی لەسەر بدات.

حەبیب ستایشی هەنگاوی داماڵینی چەکی میلیشیاییەکان کرد، بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی وڵات لە هەموو ناوچەکانیدا، هەروەها پێدەچێت هەنگاوێکی گرنگ بێت دوای ئەوەی کوردستان زیانی پێگەیشت بە مووشەک باران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ئاراستەی کوردستان دەکرا لە لایەن بەشێک لەو میلیشیایانە لە ماوەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

حەبیب دووپاتی کردەوە کە گرژیی ناوچەکان جارێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی هەڵگیرساوەتەوە، چونکە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکارێکی ڕوونی هەیە، ئەویش هەوڵدان بۆ ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی تاران بۆ چەکی ئەتۆمی، ئەمەش داوایەکی گرنگی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە، هەروەها داخستنی گەرووی هورمز و ئەو زیانە قورسانەی بە ئابوری ناوچەکە و جیهانی هێنا.

حەبیب جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لایەنگری هیچ یەکێک لە لایەنەکانی شەڕی بەردەوامی ناوچەکە ناکات، داواش دەکات ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن، ڕوونیشیکردەوە: بە بۆچوونی شەخسیی من وەک چاودێرێک، ئێران ڕایگەیاندووە کە هەر وڵاتێک یان ناوچەیەک دەکاتە ئامانج کە بوونی ئەمریکی تێدا دەربکەوێت، ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە کە ئاڵۆزییەکان و هۆکارەکانی بەردەوامبوونی شەڕ و فراوانبوونی ئەو وڵاتە زیاتر دەکات بازنەکانی”.

Top