مستەفا كازمی پرۆژەی بەهەرێمكردنی سلێمانی و كۆبوونەوە لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی ڕەت دەكاتەوە
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەست كەوتوون، سەردانەكەی كازمی بۆ سلێمانی كۆمەڵێك كێشەی لەنێو یەكێتیدا دروست كردووە.
سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە: لاهوور جەنگی داوای لە بەرهەم ساڵح كردووە كە وەك هاوسەنگییەك به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كانى بۆ لاى سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆكى سه‌رۆكى هه‌رێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە مستەفا كازمی بكات لەگەڵ لاهوور جەنگی و باڤڵ تاڵەبانییشدا كۆبوونەوەیەك بكات، تا وەك هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵی دابنیشین.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: هەرچەندە بەرهەم ساڵح داواكارییەكەی هاوسەرۆكی یەكێتیی بۆ مستەفا كازمی گواستووەتەوە، بەڵام كازمی ڕەتی كردووەتەوە و گوتوویەتی تەنیا مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە و نوێنەرە شەرعییەكانی هەرێمی كوردستاندا دەكات و نایەوێت كەس لە ڕووی حزبییەوە سوود لە سەردانەكەی وەربگرێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش كرد: ”تەنانەت لە مێرگەپانیش لاهوور جەنگی داوای كردووە، بە ئامادەبوونی باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆك و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده خولەكی له‌گه‌ڵ كازمیدا بكه‌ن، بەڵام كازمى به‌وه‌ش ڕ‌ازى نه‌بووه. بۆیە كێشەی گەورە كەوتۆتە نێوان كۆسرەت ڕەسووڵ، لاهوور جەنگی و بەرهەم ساڵحەوە. كێشەكە بەتایبەتیش لەوەدا قووڵتر بووەتەوە كە لاهوور جەنگی لەبارەی پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى، نووسراوێكى پێشكه‌شى كازمى كردووه، بەڵام كازمى ڕه‌تى كردووەته‌وه پڕۆژەكە وەربگرێت و گوتویه‌تى، هه‌ر قسەیه‌كى له‌م جۆره دژایه‌تیى ده‌ستوورى عێراقە كه دانى به هه‌رێمى كوردستاندا ناوه“.
مامەڵەی كازمی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی، نیگەرانیی لای لایەنگران و بەرپرسانی حزبەكە دروست كردووە و تەنانەت ئێوارەی دوێنێ، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لە دوو پۆست‌دا، بە توندی هێرشی كردووەتە سەر بەرهەم ساڵح.
باسنيوز
