روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەواڵێكی هەڵبەستراوی لە بارەی ماوەی پێدانی وزەی كارەبا لە وەرزی زستاندا بەدرۆ خستەوە.


لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "لە كاتێكدا وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵەكانی بەگەڕخستووە بۆ باشكردن و بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا، كەچی لەلایەن پەیجی كوردستان گروپ، دەسكاری ناوەڕۆكی لێدوانێكی جەنابی وەزیریان كردووە بەوەی لە وەرزی زستانی داهاتوو 24 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت".


دەشڵێ "ئێمە هاووڵاتییانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە كە جگە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی كارەبا لە سۆشیال میدیا و وێبسایتی وەزارەت، بەرپرسیار نین لە هیچ لێدوان و راگەیاندنی هەڵە و دەسكاریكردنی لێدوانەكان، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە وەرزی زستان چەند مانگێكی ماوە و بە هیچ شێوەیەك لێدوان نەدراوە بەوەی 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێت".


وەزارەتی كارەبا هەروەها دەڵێ "بە پاڵپشتی ئەنجوومەنی وەزیران لەم كابینەیەدا لە ماوەی ساڵێكدا سەرەڕای پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی ئەدایەكی بەرزی نیشان دا و ستاف و فەرمانبەرانی وەزارەت لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ جێبەجێكردنی تەواوی پلانە تەكنیكیەكان بۆ گەیشتن بە كارەبای باشتر، بەڵام نەك بۆ وەرزی زستان كە چەند مانگێكی ماوە و خواستی بەكارهێنانی كارەبا دەگاتە بەرزترین ئاستی".









باسنيوز
Top