خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت

خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە خەڵاتی رێزلێنانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی پارێزگای هەولێر دابەش بکات.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمرۆ پێنجشەممە، ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٠ ، کاتژمێر ٨:١٥ خولەکی ئێوارە، ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەراسیمی خەڵاتی رێزلێنانی (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان) و (مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان)، پێشکەش بە قوتابیان و خوێندکارانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کوردستان دەکات، کە دانیشتووی پارێزگای هەولێرن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ١٢ی ٨ی ٢٠٢٠، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرەمی کوردستان ئەنجامی پۆله‌ كۆتاكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ی بڵاو كرده‌وه‌.














باسنیوز



Top