وەزیری دەرەوەی فینلەندا گەیشتە هەولێر
ئەو سەردانەی بەرپرسە فینلەندییەکە پاش ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، هاڤیستۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکەن، بەپێی زانیارییەکانیش یەکێک لە پرسەکان کردنەوەی نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی فینلەندایە لە شاری هەولێر، ئەمەش پاش کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە شاری بەغدا.
باسنيوز
