لە سۆران كەسێكی دیکە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕایگەیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری قەزاكە لە كۆی 132 پشكنین کە کراون، دەركەوتووە 13 كەسی دیكە لە قەزای سۆران تووشی كۆرۆنا بوون. پێویستە هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و بە بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش خۆپارێزی بكەن.
گوتیشی: "كەسێك بەناوی حاجی محەمەد چەلەبی لە قەزای سۆران كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە كە خەڵكی قەای سۆرانە.
ڕوونیشی كردەوە: ئەو 13 كەسە تازەيه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەموویان دانیشتووی گەڕەكەكانی نێو قەزای سۆرانن.
باسنیوز
