کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور دەستی بەکار کردەوە
بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئاشکرای کرد دیسان کارگەکەیان وەگەڕ خستووەتەوە و لە ئەمڕۆ چوارشەمە بەو لاوە رۆژانە 200 تۆن بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرین.
كامەران هەورامی، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتە لە شارەزور، راگەیاند: "ئێمە هەموو هەوڵەكانمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی پەرە بە بەرهەمی ناوخۆیی بدەین و بەرهەمی تەماتەی ناوخۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كارگەكەمانەوە ساغ بكەینەوە."
گوتیشی: "پاش رۆژێك لە دەستبەكاربوونەوەمان بڕیارمان داوە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 22/7/2020ەوە رۆژانە 200 تۆن تەماتە لە جووتیاران بكڕینەوە و بیكەین بە دۆشاو."
بەرێوەبەری ئەو كارگەیە راشی گەیاند: "بێ جیاوازی لە نێوان جووتیاران، جووتیارانی هەموو ناوچەكانی كوردستان دەتوانن بەرهەمی تەماتەیان بە ئێمە بدەین بۆ ئەوەی بیكەین بە دۆشاوی تەماتە."
باسنیوز
