وەزارەتی تەندروستی: 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و 252 تووشبووی نوێ دەستنیشانکران

وەزارەتی تەندروستی: 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و 252 تووشبووی نوێ دەستنیشانکران
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە 252 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و 13 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 122 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا پشکنینی کۆرۆنا بۆ دوو هەزار و 421 کەس کراوە و ئەنجامی پشکنینی 252یان پۆزەتیڤ بووە کە 98یان لە هەولێر، 62یان لە سلێمانی، 39یان لە ئیدارەی راپەڕین، 29یان لە ئیدارەی گەرمیان، 14یان لە دهۆک و 10یان لە هەڵەبجەن.

هەروەها 13 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە کە 5یان لە سلێمانی، 4یان لە هەولێر، 3یان لە ئیدارەی گەرمیان و یەکێکیشیان لە ئیدارەی راپەڕینە. 122 تووشبووش چاکبوونەتەوە، بەشێوەیەک کە 61یان لە هەولێر، 19یان لە هەڵەبجە، 18یان لە ئیدارەی راپەڕین، 13یان لە ئیدارەی گەرمیان و 11یان لە دهۆک بوون.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا 179 هەزار و 198 پشکنینی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 361 کەسیان ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە کە شەش هەزار و 166 کەسیان چاکبوونەتەوە و 432 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.












رووداو
Top