مەسرور بارزانی لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات

مەسرور بارزانی لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید کرد و لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانی پرسی.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد کە خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی (مراد، سامی، نەزیر)، هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی ( شەعبان خەلیل عەلی ).

سەرۆکی حکوومەت لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانی پرسی و ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدانە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنیان. چونکە ئەو دەسکەوتەکانی هەمانە بەرهەمی قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانمانە.













باسنيوز



Top