کۆیە.. بەھۆی تەقینی تانکییەکی نەوتەوە کوڕ و باوکێک بریندار بوون

کۆیە.. بەھۆی تەقینی تانکییەکی نەوتەوە کوڕ و باوکێک بریندار بوون
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ڕای گەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەھۆی تەقینی تانکییەکی نەوت لە گوندێکی ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە، کوڕ و باوکێک برینداربوون کە برینی ھەردووکیان سەختە.

ھاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە، ڕايگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.7.21 لە گوندی (ئۆمەر گومبەت)ی سنووری شارەدێی سێگردگانی سەر بە قەزای کۆیە، لە کاتی لەحیمکردنی تەنکییەکی نەوت، تەنکیەکە تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو ھاووڵاتی کە کوڕ و باوک بوون بە ناوەکانی (ئەحمەد عەزیز) تەمەن ٤٩ ساڵ و (ئەلەند ئەحمەد) تەمەن١٢ ساڵ بریندار بوون".

گوتیشی: "بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە، ھەردوو بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ھەولێر کراون و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".












باسنيوز



Top