لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
دادگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵئویکردووەتەوە: "ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە لەسەر بڕیاری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی كە ڕێگا نادات وەكو پێویست رێكارەكانی چاوپێكەوتن و تاقیكردنەوەی شارەزایان ئەنجام بدرێت".
روونشکراوەتەوە، "بەهۆی زۆریی ژمارەی وەرگێڕ و شارەزایان و نەبوونی پێویستیمان بەو بوارە، بۆیە بۆ ئەمساڵ ساڵی ٢٠٢٠ مامەڵەی بوون بە وەرگێڕ و شارەزای دادوەری لە هیچ بوارێكدا وەرناگیرێت و داواكارین بۆ ئەو مەبەستە سەردانمان نەكەن".
باسنيوز
