پۆلیسی هەولێر: کەسێکمان دەستگیرکردووە جلوبەرگی سەربازیی بە پلەی عەقید لە ماڵەکەیدا بووە

پۆلیسی هەولێر: کەسێکمان دەستگیرکردووە جلوبەرگی سەربازیی بە پلەی عەقید لە ماڵەکەیدا بووە
پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، کەسێک بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکراوە و لە ماڵەکەشیدا هەندێک جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەقید دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی [س. ع]ـە، لە ماڵەکەیدا ماددەی هۆشبەر، کەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دەمانچەیەک و کۆمەڵێک فیشەکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، ئەو تۆمەتبارە تەمەنی 20 ساڵە و هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبووە.

تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان بەندكراوە و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار کراوەتەوە بەپێی ماددە 14ی هۆشبەرەكان، بەتۆمەتی ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێناوە.









رووداو
Top