پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان

 پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان
کەمێک لەمەوبەر، پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.

کەمێک لەمەوبەر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.

پڕۆژەیاساکە دوێنێ چوارشەممە (١١\١٢\٢٠١٩) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیران بەڕێوە چوو، پرۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان- عێراق) بە تێکڕای دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.

پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەوان هەوڵدەدەن لەمساڵدا پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.




باسنيوز
Top