لە باشووری ئیسپانیا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان بەرز دەبێتەوە
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ڕۆژی هەینی 10ی تەمموز ڕایانگەیاند: کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە ناوچەی ئەلمێریا لە باشووری ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ١١ کەس و تا ئێستاش ١٩ کەس بێسەروشوێنن.
حکوومەتی هەرێمی ئەندەلوس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لە مردووەكان لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا دۆزراونەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامن.
ئەو ژمارە زۆرەی مردوو و بێسەروشوێنەکان لە ئاگرەکەی نزیک ئەلمێریا وایکردووە لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا ببێتە کوشندەترین ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئیسپانیا.
ئیسپانیا لە ساڵانی ڕابردوودا شەپۆلی گەرمای زۆر و درێژخایەنی بەخۆیەوە بینیوە و زۆرجار پلەی گەرما لە ٤٠ پلەی سەدی تێپەڕیوە.
ئەم شەپۆلە گەرمایانە هەلومەرجی بۆ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانە گەورەکان دروست کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
