فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان کەس لە تورکیە دەرچووە

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان کەس لە تورکیە دەرچووە

 

 

داواکارانی گشتی تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی ٣٦ کەسیان دەرکرد، کە یەکێکیان سەرۆکی شارەوانی قەزایەکی ئەنقەرەیە کە لەلایەن پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵکراوە.

داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا ئەفسەرەکان ٢٧ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکەدا بەردەوامە.

داواکاری گشتی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە لە شارەوانییەکانی پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) بەڕێوەدەبرێت.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، حوسێن جان گونەر، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی چانکایەی ئەنقەرە و ئەندامی جەهەپە، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نێت ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی لە شوێنی خۆی ئاگادارکردۆتەوە و کلیلی یەدەگی ماڵەکەی پێداون بۆ ئەوەی ئەفسەرەکان بگەڕێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەگەڕێتەوە ئەنقەرە. ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان پاڵنەری سیاسی بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top