کرێکارانی کانزاکانی کۆریای باشوور لە سەرانسەری وڵات مانیان گرتووە

کرێکارانی کانزاکانی کۆریای باشوور لە سەرانسەری وڵات مانیان گرتووە

 

 

سەندیکای کرێکارانی کانزاکانی کۆریای باشوور ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژ مانگرتنی گشتی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ کرێکاران ڕاگەیاند.

سەندیکاکە کە نزیکەی 180 هەزار ئەندامی هەیە، ڕایگەیاندووە، ئامانج لەو کارە ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرامبەر بە کردەوەی خاوەنکاران و جێبەجێنەکردنی تەواونەکردنی چاکسازییە نوێیەکانی یاسای کار.

کرێکارانی کانزا و پۆڵا لە کۆریای باشوور داوا دەکەن کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان بەپێی هەموارکردنە نوێیەکە بچنە گفتوگۆی موزایەدەی بەکۆمەڵ لەگەڵ کرێکارانی گرێبەست و هەمیشەیی، بەڵام کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان ڕەتیدەکەنەوە دانوستان بکەن. سەندیکای کرێکارانی کانزاکانی کۆریای باشوور ئەم ڕەتکردنەوەیەی بە هۆکاری سەرەکی مانگرتنی گشتی هێناوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top