ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دەستپێدەکاتەوە
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و چیتر ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادات بچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران و دەربچێت.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال نووسیویەتی: لەمەودوا ئەمریکا بە 'پاسەوانی گەرووی هورمز' دەناسرێت و لە بەرامبەریشدا داوای لەسەدا ٢٠ی بەهای هەموو ئەو بارانە دەکات کە دەگوازرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی کەشتیەکان. ناوبراو لە کۆتایی ئەم پەیامەدا نووسیویەتی: "پرۆسەی جێبەجێکردن و میکانیزمی ئەم پلانە دەستبەجێ دەست پێدەکات..." لەم پێوەندییەدا بەرپرسێکی باڵای یەکێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا هێشتا پرسی وەرگرتنی ڕسومات یان ڕسومات لە بەرامبەر دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز لەگەڵ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی نەوروژاندووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
