كارگه‌یەکی تواندنەوەی تایە لە سلێمانی داخرا
بەپێی راگەیێندراوێکی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی تێیدا ئاماژە بەوە کراوە "به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی تایەیان داخست و خاوهنهكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێتەوە".
ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لیژنەکەی قایمقامیەت ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11-12-2019 له ناوچه‌ی تانجەرۆ لە سلێمانی سەردانی کارگەکەیان کردووە و بینیویانە، "كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه و بووەته هۆی پیسكردنی ژینگه له ڕووی "ئاو، هه‌وا و خاك"، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێداویستیی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌و كارمه‌ند و كرێكارانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن".
ئاماژە بەوە کراوە، پێشتر کارگەکە له كه‌موكورتییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه تاوەکو سه‌رپێچییه‌كانی چاره‌سه‌ربكات و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ژینگه‌بێت، "به‌ڵام له سه‌رپێچی به‌رده‌وام بووه، بۆیە لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێشنیازیان كردووه كارگه‌كه دابخرێت و نه‌كرێته‌وه تاوەکو ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێده‌كات".
