نرخی بەنزین لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای چەند هەفتەیەک نرخی بەنزین لە ئەمەریکا دووبارە بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی وزە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی، تێکڕای نرخی بەنزین لەم هەفتەیەدا شەش سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 3.88 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک، کە گەورەترین بەرزبوونەوەی هەفتانەیە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە.
هێرش بۆ سەر چەند تانکەرێکی نەوت هەڵگر لە گەرووی هورمز و ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نەوتی خاوی برێنتی خستۆتە سەر ڕێڕەوی خۆی بۆ ئەوەی هەفتانە نزیکەی لەسەدا ٥.٥ زیاد بکات.
هەروەها هاتوچۆی نەوت هەڵگرەكان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە زۆر لە خوار ئاستی پێش ململانێکانەوە كەم بووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
