سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد کە دوێنێ لە شاری سلێمانیدا کۆچی دوایی کردووە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بۆ بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی زانای ئایینی و رابەری پێشووى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان شێخ سدیق عەبدولعەزیز دەکەین. خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
باسنيوز
