خه‌سرۆ گۆران: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵدەوەشێتەوە
خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی راگەیاند، دوو پرۆژه‌یاسای گرنگ له پەرلەمانی عێراقە، کە یه‌کێکیان پرۆژەیاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقە و ئەوەی دیکەیان پرۆژەیاسای هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە.
خەسرۆ گۆران هەروەها رایگەیاند، کە حزبەکەی تێبینیی خۆی بۆ پرۆژەیاساکان ناردووە و ”ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه نه‌بووبێت ره‌تمان کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌مووشت به‌ده‌ست ئێمه نییه له‌به‌غدا، کورد رێژه‌ی %20 و پارتی له %10ـەیە، بۆیه ره‌نگه نه‌توانین ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوومان بێت به‌ده‌ستی بهێنین“.
خەسرۆ گۆران هەروەها رایگەیاند، ”بە دڵنیاییەوە“ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکا هەڵدەوەشێتەوە و ”ئێمەش پلانی خۆمان بۆ گۆڕانکارییەکان هەیە“.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بە هەوڵێکی دیکە کرد، کە وەک پێشننیازە و بریتییە لە کەمکردنەوەی ژمارەی کۆمسیارانی کۆمسیۆن لە نۆ کەسەوە بۆ حەوت کەس و رایگەیاند، حزبەکەی پێشنیاری کردووه ژمارەی کۆمسیاران وەک خۆی بمێنێتەوە، ”به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌میش کرایه‌وه، دەبێ هاوسەنگی رابگیرێت له نێوان پێکهاته‌کانی عێراق“.
له‌باره‌ی پرۆژه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و کۆمسیۆنه‌وه، ئەو برپرسەی پارتی رایگەیاند، پرۆژه‌ی سه‌رۆک کۆمار ره‌تکرایه‌وه، کە داوای کردبوو عێراق بکرێته 150 بازنه‌ی هەڵبژاردن، واته هه‌ر شارۆچکەیه‌ک بکرێته بازنه‌یه‌ک، ”ئه‌مه مه‌حاڵە، عێراق 18 بازنه‌ی هه‌یه تووشی گرفت هه‌بووه، ئێستا بکرێته 150؟ دواتر ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان نییه و گرفتی ته‌کنیکی دروست ده‌کات و ده‌نگێکی زۆر لە کوردستان ده‌فه‌وتێتت“.
خەسرۆ گۆران پێی وایە پرۆژەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، کە پێش مانگێک ناردییە پەرلەمانی وڵاتەکەی، ”بە نزیکەیی پرۆژەیەکی باشە“، بەڵام ئەوان تێبینییان هەیە و فراکسیۆنی پارتیشیان لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە ”بۆچی له هه‌ندێک شوێن کورسی زیادی کردووه و له‌هه‌ندێک شوێن که‌می کردووه؟ بۆ ده‌بێ کورسی هه‌ولیر که‌م ببێته‌وه و به‌غدا زیاتر ببێت؟“.
باس‌نیوز
