وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشێکی داعشمان تێکشکاند

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشێکی داعشمان تێکشکاند
وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان تێکشکاندووە کە کراوەتەسەر فەوجێکی لیوای سێ. داواش لە هاوپەیمانان دەکەن، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر و چڕتربکەنەوە.

راگەێیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.

خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Top