کچێکی ئێزدی لەدەست داعش ڕزگار کرا
ئەمڕۆ، چوارشەممە، ٤ی ١٢ی ٢٠١٩، حسێن قائیدی گوتی: نووسینگەکەیان توانیویەتی، ڕەنا نەواف عەباس، کە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی خانەسۆرە، ڕزگار بکات.
قائیدی ئاماژەی بەوەش دا: "ئەوان لە نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفینراوانی ئێزدی پلان و ئالیەتی نوێیان هەیە بۆ ڕزگارکردن و سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، بەردوامن لە ڕزگارکردنی ئەو ڕفێندراوانە."
