پەرلەمانی كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆی پەسەند كرد
پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێگەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە نۆ تێبینی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ ھەبوو، حەفتیان زیاتر پەیوەندی بە ھەڵەی نووسینەوە ھەبووە، یەکێک لە تێبینیەکانیش تاپۆنەکردنی ئەو زەویانە بوو کە لە نێوان خانووەکاندا ماونەتەوە.
بەم شێوەیە کۆی تێبینیەکانی وەزارەتی شارەوانی بە دەنگی ٧٤ پەرلەمانتار پەسەند کران.
باسنيوز
