بارەگای بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك عەشیرەتی كەلهوڕ برووسكه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌

بارەگای بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك عەشیرەتی كەلهوڕ برووسكه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌
بارەگای بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شێرزادخانی شێرزادی، سەرۆك عەشیرەتی كەلهوڕ و كەسایەتیی ناوداری دەڤەری كرماشان، برووسكه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/12/2019، باره‌گاى بارزانى برووسكه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناوداری دەڤەری كرماشان (شێرزادخانی شێرزادی) ئیلخان و سەرۆكی عەشیرەتی كەلهوڕمان پێ گەیشت".

هه‌ر له‌ برووسكه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: "بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و جەماوەری گیلانی غەرب و كرماشان دەكەین. سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و جێگەی خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت".


ده‌قى برووسكه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێرزادخانی شێرزادی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناوداری دەڤەری كرماشان "شێرزادخانی شێرزادی" ئیلخان و سەرۆكی عەشیرەتی "كەلهووڕ"ـمان پێ گەییشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و جەماوەری گیلانی غەرب و كرماشان دەكەین. سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و جێگەی خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
4ـی 12ـی 2019













باسنيوز
Top